Kurdistan Press - لە عێراقەوە هۆشداری بە ئیسرائیل دەدرێت لە عێراقەوە هۆشداری بە ئیسرائیل دەدرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە عێراقەوە هۆشداری بە ئیسرائیل دەدرێت

ئەکرەم کەعبی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبای عێراق، لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند "ئێمە پیرۆزبایی لە گەلی فەڵەستین دەکەین، ڕێککەوتننامەی ئاگربەست گرنگە، ئێمە هەموو ئۆپەراسیۆنەکانمان دژی ئیسرائیل لە چوارچێوەی ئەو ئاگربەستەدا ڕادەگرین."    

 ئاماژەی بەوەش کرد "پەنجەمان هێشتا لەسەر دوگمەی مووشەکەکانمانە، هەروەها مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانمان بە تەواوی ئامادەن، ئەگەر بگەڕێنەوە، ئێمەش دەگەڕێینەوە."

چوارشەممە 15ی کانوونی دووەمی 2025، ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە، ئیسرائیل و حەماس لەسەر ئاگربەستی غەززە و پرسی ئازادکردنی دیل و بارمتەکان گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.

سەرچاوەیەکی فەڵەستینی نزیک لە دانووستانەکانی دەوحە ڕایگەیاند: "بزووتنەوەی حەماس و جیهادی ئیسلامی هاوڕان لەسەر ڕێککەوتن بۆ ئاگربەست و گۆڕینەوەی دیل و بارمەتەکان لەگەڵ ئیسرائیل."

ئەو سەرچاوە فەڵەستینییە ئاشکرای کردووە "حەماس و جیهادی ئیسلامی نێوندگرەکانیان ئاگەدار کردووەتەوە لەوەی ڕازین بە ڕەشنووسی کۆتایی بۆ ڕێککەوتن لەسەر ئاگربەست و گۆڕینەوەی دیلەکان."

سەرچاوەکە ڕایدەگەیەنێت: "حەماس لەڕێگەی نێوندگیرەکانەوە نەخشەی کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیلی لە ماوەیەکی دیاریکراودا، وەک قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنەکە بە لایەنی بەرانبەر گەیاندووە."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا