حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای کردووە لەگەڵ شاندی سیاسی سەردانی بەغدا بکات. کە بڕیارە سەردانی سوودانی بکەن و پەیام و هەڵوێستیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی پێبگەیێننن لەبارەی مووچە و بودجە، کە دەبێت ئەمساڵ مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان دابین بکرێن و هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو نەبێت.
چوونی شاندەکە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو، چونکە ئێستا محەممەد شیاع سوودانی بە گەشتێکی فەرمی لە بەریتانیایە و تا کۆتایی ئەم هەفتەیە ناگەڕێتەوە، هەروەها تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقیش بەهەمانشێوە لە دەرەوەیە و ئەم پێنجشەممەیە دەگەڕێتەوە. شاندێکی تەکنیکیش لەگەڵیان دەڕوات بۆ دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ مووچەی مانگی یەک و کۆی مووچەکانی ئەمساڵ، ڕێکبکەون کە چۆن ئەمساڵ مووچە بنێردرێت. دیارنییە هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو دەبێت یان ڕێککەوتنێکی نوێ دەکرێت.
وەڵام بدەوه