Kurdistan Press - کەمێک پێش ئێستا خۆپیشاندەرانی تشرین بەرەو گۆڕەپانی نسوور لە بەغدا بەڕێککەوتن و دەستیان بە خۆپیشاندان کرد کەمێک پێش ئێستا خۆپیشاندەرانی تشرین بەرەو گۆڕەپانی نسوور لە بەغدا بەڕێککەوتن و دەستیان بە خۆپیشاندان کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کەمێک پێش ئێستا خۆپیشاندەرانی تشرین بەرەو گۆڕەپانی نسوور لە بەغدا بەڕێککەوتن و دەستیان بە خۆپیشاندان کرد

ئەمڕۆ هەینی 02ـی 09ـی 2022 ژمارەیەک خۆپیشاندەری سەر بە تشرینییەکان لە گۆڕەپانی نسوور لە بەغدای پایتەخت گردبوونەوە و ژمارەیەک داواکارییان بەرز کردۆتەوە.

ئەو خۆپیشاندەرانە داوا دەکەن کە بکوژانی خۆپیشاندەران ئاشکرا بکرێت و سەرکۆنەی ئەو ڕووداوانەش دەکەن کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە ناوچەی سەوزی بەغدا ڕوویان دا.

ئەمە لەکاتێکدا کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوای وازهێنانی موقتەدا سەدر لە کاری سیاسی، لەیەنگرانی دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و دواتر پێکدادان لەنێوان لایەنە ناكۆكەكان لە بەغدا ڕووی دا و بەهۆی ئەمەوەش 30 کەس كوژران و 700 کەسی دیکەش برینداربوون كە 110 کەس لەم نێوانە كارمەندی ئەمنی بوو.

تشرینییەکان لە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ داواش دەکەن کە لایەنە دەرەکییەکان دەستوەردان لە دۆسیەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق نەکەن.

هاوکات داوای حکوومەتێکی نیشتمانی دوور لە پشکپشکێنە دەکەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه