رێباز حەملان بریكاری وەزیری دارایی عێراق، لەگەڵ حاكم فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق كۆبووەوە.
رێباز حەملان بڵاوی كردەوە كە لە سەرەتادا سڵاو و رێزی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان مەسروور بارزانیم پێ راگەیاند، دواتر زۆر بە وردی باسی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدام بۆ سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەری كرد، لەسەر بودجە و مووچە و هەناردەكردنەوەی نەوت و داوام لێ كرد، هاوكار و هاوئاهەنگ بێت بەپێی دەستوور و بەپێی یاسای بودجە و تەخسیساتی هەرێم، بەپێی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی لەسەر مووچە و هاوتاكردنی خانەنشینی و تۆماركردنی فەرمانبەران و مووچەخۆران لەو بانكانەی لە هەرێمی كوردستانن و مۆڵەتی بانكی ناوەندی عێراقیان هەیە.
هەروەها دەڵێ، داوام كرد بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی لەسەر ئەم پرسانە وەك خۆی جێبەجێ بكرێت، مافی مووچەخۆرانی هەرێم تێكەڵ بە بابەتی تر نەكرێت.
ئەوە لە كاتێكدایە كە رۆژی شەممەی رابردوو، لە هەولێر كۆبوونەوەیەك لە نێوان ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان و نوێنەرانی كورد لە بەغدا بەڕێوە چوو، تێیدا داوا كرا پەیامی كۆبوونەوەكە لەبارەی بودجە و مووچە بگەیەنرێتە بەغدا.
وەڵام بدەوه