KurdistanPress...

CLOSE

د. شاخەوان عەبدوڵا ، ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكان كۆ دەبینەوە و هەڵوێستمان دەبێت

بڕیارە ئەمڕۆ فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە بەغدا كۆ ببنەوە، لە كۆبوونەوەكە هەوڵ دەدرێت سەرجەم بۆچوونەكان لەبارەی مووچەی هەرێمی كوردستان یەكبخرێت.

ئەمڕۆ یەكشەم 12ـی كانوونی دووەم، شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆك ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رای گەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكان كۆ دەبینەوە و هەڵوێستمان یەكدەخەین.

زیاتر گوتی، وەزارەتی دارایی عێراق لە ساڵی 2024 دا مووچەی تەنیا 10 مانگی ناردووە.

باسی لەوەش كرد، ئەمڕۆ هەڵوێستمان دەبێت و ئەوەی رووی داوە قبووڵی ناكەین و هەموو ئەگەرێكیش لە بەردەممان كراوەیە.

روونی كردەوە، نامانەوێت ئەوەی لە ساڵی 2024 رووی دا لە ساڵی 2025 دووبارە ببێتەوە، بۆیە دوای كۆبوونەوەكە لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكان هەڵوێستمان دەبێت و یەكدەنگ دەبین.

ئەوە لە كاتێكدایە دوێنێ‌ كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكان و وەزیرە كوردەكانی بەغدا هەبوو، بڕیارە ڕۆژی سێشەم كۆ ببنەوە و لە كۆبوونەوەكە لەگەڵ سوودانی باسی كۆتاپێهێنان بەو ناهەقییانە بكرێت بەرانبەر كوردستان دەكرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه