Kurdistan Press - بڕیاری کۆتایی درا لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی بڕیاری کۆتایی درا لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بڕیاری کۆتایی درا لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی

عەباس موسەوی نوێنەری سەرۆکی بزووتنەوەی نوجەبای عێراق لە ئێران کە یەكێکە لە گرووپە کاریگەرەکانی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند هەواڵی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بەتەواوی ناڕاستەو ڕەتی دەکەینەوە.

 وتیشی بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیانە کاری دوژمنانی بەرەی موقاومەیەو لەدەسەڵاتی هیچ هێزێکدا نیە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی و گرووپەکانی بدات.

ئەوەش لەکاتێکدایە زۆربەی سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن ئەمریکا بە فەرمی سودانی و دەسەڵاتی عێراقی ئاگادار کردۆتەوە پێش هاتنە سەر دەسەڵاتی ترەمپ پێویستە حەشدی شەعبی و گرووپە میلیشیاچەکدارەکانی نزیک لە ئێران هەڵبوەشێنەوەو نەمێنن. هاوکات لەسەردانەکەی سودانی بۆ تاران و کۆبوونەوەی لەگەڵ عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، خامنەیی داوای لەسودانی کرد زیاتر لە جاران گرنگی بە حەشدی شەعبی بدرێت و هەڵوەشاندنەوەی حەشدی ڕەتکردەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه