Kurdistan Press - خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسای خانەنشینی دەکرێت خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسای خانەنشینی دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسای خانەنشینی دەکرێت

هەفتەی داهاتوو لە پەرلەمانی عێراقدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسای خانەنشینی دەکرێت و یاساکە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

بەپێی کارنامەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق، بڕیاره ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو 12ی1ی2025، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە هەمواری یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق بکرێ.

بەپێی ڕەشنووسی هەمواری یاسای خانەنشینی تەمەنی خانەنشینی دەکرێتەوە 63 ساڵ و یاساکە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

لەسەرەتای مانگی 12ی ساڵی 2024، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ڕاگەیاند: ڕەشنووسی هەمواركردنەوەی یاسای خانەنشینی گشتی پێشكەش بە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرد، بۆ ئەوەی خوێندنەوەی یەكەمی بۆ بکرێت.

د.نەرمین مەعرووف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ڕاگەیاند: "پێشتر تەمەنی خانەنشینی لە عێراق 63 ساڵ بوو، بەڵام یاساکە هەموار کرایەوە و کرایە 60 ساڵ، لەسەر داوای دەستەی گشتیی خانەنشین تەمەنی خانەنشینی دەکرێتەوە 63 ساڵ و لەم هەموارەدا ئەوە جێگیر دەکرێت."

هەروەها ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەش دا کە یاساکە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

ئێستا لە هەرێمی کوردستاندا، تەمەنی یاسایی خانەنشینی 63 ساڵه و دارایی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی پەسندکردنی هەموارەکەن بۆ ئەوەی دارایی فیدڕاڵ کێشە بۆ ئەو فەرمانبەرانە دروست نەکات، کە تەمەنیان گەیشتووەتە 60 ساڵ

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه