Kurdistan Press - ڕێگە نادەین سوپای عێراق بێنە ئەم شوێنە ڕێگە نادەین سوپای عێراق بێنە ئەم شوێنە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕێگە نادەین سوپای عێراق بێنە ئەم شوێنە

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی 1ی 2025، بۆ ڕێگرییەكانی سوپای عێراق، كە ڕێگە نادات جووتیاران لەسەر زەوییەكانیان كار بكەن، بەشێكی زۆر لە كەسایەتی و جووتیاران و نوێنەرانی ناحیەی سەرگەڕان و گوندەكانی پەڵكانە و گابەڵەكە و شەناغە لەگەڵ د. شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆ بوونەوە.

لەسەر ئەو كۆبوونەوەیە، فەرهاد سمایل، كە جووتیارێكی گوندی پەڵكانەیە، ڕاگەیاند: "لە ڕابردوودا زۆر هاوارمان كرد، كە بەرپرسانی شاری كەركووك ڕێگری لەو دەستدرێژیانەی سوپای عێراق بۆ سەر خەڵكی گوندەكەمان بكەن، بەڵام هەموو ئەو هاوار و هەوڵانەمان بێ ئەنجام بوون."

ئەو جووتیارە گوتیشی: "ئەمڕۆ هانامان بۆ دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا برد، کە کێشەی ئەو سنوورە چارەسەر بکات و ڕێگری لە سوپای عێراق بكات، كە جارێکی دیكە نەیەتە سەر زەوییەکانمان."

بۆ ئەو مەبەستەش، د. شاخەوان عەبدوڵا، بە جووتیارانی سنووری ناحیەی سەرگەڕانی ڕاگەیاند: "لە چەند ڕۆژی داهاتوو کێشەکەتان بۆ چارەسەر دەکەم و ڕێگە نادەین سوپای عێراق بێنە سەر زەوییەکانتان."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه