پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، کێشەی پارەی کاشمان نییە و یەدەگی پێویست لەبەردەستە بۆ مووچە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، عەلی علاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، یەدەگی پێویست بۆ مووچە لەبەردەستە، گوتیشی، کێشەی دۆلاریشمان نییە و بەشی پێداویستی حەواڵە و ناوخۆش دۆلاری پێویست هەیە.
راشیگەیاند، بەکارهێنانی دراوی کاش کەمدەکرێتەوە و هەموو پارەدانێک دەکرێتە ئەلیکترۆنی، لەو رووەوە هەنگاوی باشیان بڕیوە و هەوڵدەدەن لەمساڵدا پارەدانی کاش نەهێڵن.


وەڵام بدەوه