Kurdistan Press - سوودانی عێراقی بەجێهێشت سوودانی عێراقی بەجێهێشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سوودانی عێراقی بەجێهێشت

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەغدای پایتەختی بەرەو تاران جێهێشت و بڕیارە چەند كۆبوونەوەیەك لەگەڵ بەرپرسانی ئێران ئەنجام بدات.

ئەمڕۆ چوارشەم هەشتی كانوونی دووەم، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەغدای جێهێشت و بەرەو تاران كەوتە ڕێ‌.

 بڕیارە سوودانی لە سەردانەكەی چاوی بە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە بكەوێت، ئەوەی هاتووەتە راگەیاندن، ئەوان باسی دۆخی ناوچەكە و سووریا دەكەن، شارەزایان پێیان وایە ئەو پەیامێكی ئەمەریكای پێیە و مەترسیی دۆخی عێراق و گوشارەكانی سەری بۆ بەرپرسانی ئێران روون دەكاتەوە، بەتایبەتی پێوەست بە هەڵوەشاندنەوەی میلیشیا شیعەكانی نزیك لە ئێران.

دوو بەرپرسی عێراق لەبارەی سەردانەكەی سوودانی بۆ تاران پێیان وایە، باسی هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاكان و رێكخستنەوەیانە بۆ خۆلادان لە گوشارەكانی ئەمەریكا و رۆژئاوا دەكات، یەكێك لەو بەرپرسانە ئاشكرای دەكات، بابەتی میلیشیاكان و كەمكردنەوەی رۆڵی ئەوان تا نزمترین ئاست، تەوەری سەرەكیی گفتوگۆكانی سوودانییە لە تاران، سوودانی داوا لە تاران دەكات یارمەتی بدەن لەو كارە، چونكە عێراق نایەوێ بە پاساوی ئەوان دۆخی عێراق بشێوێت، لەوكاتەی بەرپرسەكەی تر ئاشكرای كرد كە ئەو بابەتە لە سەردانەكەی دوایی ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودس بۆ بەغدا باس كراوە.

روونی كردەوە، شاندی عێراق لە تاران چەند دۆسیەیەك تاوتوێ دەكەن، گرنگترینیان دووركەوتنەوە و دەستوەرنەدان لە دۆخی سووریا و رێكخستنەوەی میلیشیاكان و وەستانی چالاكییەكانیان، ئاشكرابوونی هەبوونی درۆنی دوورمەودا لای ئەوان و گوشارەكانی سەر بەغدا بۆ وەستانی بەرهەمهێنان و هێنانی ئەو درۆنانە لە ئێران

لای خۆیەوە ئیحسان شمەری سەرۆكی ناوەندی بیركردنەوەی سیاسی دەڵێت، سەردانەكەی سوودانی زۆر گرنگە، ئەوەش بەهۆی گرنگیی ئەو دۆسیانەی باسیان دەكات، ئەو دەیەوێ كاریگەریی لە ئێران بكات بۆ نەهێشتنی چەكی بەڕەڵا و دوورخستنەوەی عێراق لە ململانێكان، چونكە ئەگەر چەكی میلیشیاكان بمێنێت، ئەگەری روودانی چەندان سیناریۆ لە عێراق هەن، بەهۆی ئەوەی رووخانی رژێمی سووریا گۆڕانكاری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست دەكات. 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا