Kurdistan Press - پلانی ئێران ئاشکرابوو بۆ حەشدی شەعبی پلانی ئێران ئاشکرابوو بۆ حەشدی شەعبی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پلانی ئێران ئاشکرابوو بۆ حەشدی شەعبی

ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، لە سەردانێکی نهێنیدا بۆ بەغدا، پلانێکی هێناوە بۆ چارەسەرکردنی دۆخی حەشدی شەعبی. ئەمە بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی (العەرەب).

 ئەم هەنگاوە لەکاتێکدایە، کە فشاری نێودەوڵەتی لەسەر حکوومەتی عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی زیاد بووە.

سەرچاوە سیاسییەکانی عێراق دەڵێن، ئێران هەوڵ دەدات پلانێکی پێشوەختە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی حەشد بە شێوازی خۆی جێبەجێ بکات، پێش ئەوەی سوپای عێراق ناچار بێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی.

بەپێی رۆژنامەی (ئەلعەرەب)، پلانەکەی قائانی پێشنیار دەکات، کە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیارێک دەربکات بۆ تێکەڵکردنی هەزاران چەکداری حەشد بەتەواوی لەگەڵ هێزە عێراقییەکان.

بەپێی زانیاریی رۆژنامەكە، ئامانجی ڕاستەوخۆی ئەم پلانە نەهێشتنی هەر جۆرە دەرکەوتنێکی ئاشکرای چەکداری حەشدە و پاراستنی ئەندامەکانیەتی لە هەر بەئامانجگرتنێکی ئەمریکی یان ئیسرائیلی. بەم شێوەیە، چەکدارانی حەشد دەبنە بەشێک لە هێزە عێراقییەکان و جلی سەربازیی عێراقی لەبەر دەکەن، نەک جلی حەشد، کە ئەوەش دەبێتە هۆی پاراستنیان.

بەڵام چاودێران پێیان وایە، پلانەکەی قائانی ڕووبەڕووی بەرهەڵستییەکی توندی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەبێتەوە.

ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە فشارخستنە سەر سوودانی بۆ ڕێگریکردن لە پرۆسەی یەکخستن، کە هەموو هێزە عێراقییەکان دەخاتە ژێر گومانەوە و لە دیدی ئەمریکییەکان و ئیسرائیلییەکاندا دەیانکات بە حەشدێکی شەعبیی فراوانتر. ئەمەش لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوەی ڕووبەڕووی لێدانی بەهێز ببنەوە، ئەگەر نەتوانن ڕێگری لە هێرشە مووشەکی و درۆنییەکان بکەن لەسەر شوێنە ئەمریکی و ئیسرائیلییەکان.

پێشتر ماڵپەڕی (شەفەق نیوز)ی عێراقی لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ڕایگەیاندبوو، کە قائانی لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، گفتوگۆ لەسەر دووبارە ڕێکخستنەوە و بەیاساییکردنی چەکی گرووپە چەکدارەکان و هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندیی هەندێکیان دەکات. هەروەها "لەوانەیە هەنگاو بنێت بۆ پەسەندکردنی ڕێگا و میکانیزمەکان بۆ گۆڕینی هەندێک لەو گرووپانە بۆ هێزی فەرمی، یان بەرەیەکی سیاسی."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا