KurdistanPress...

CLOSE

مەرجەکانی بەغدا بۆ مووچەی مانگی یەک

هەرچەندە مووچەی مانگی 12 یەکلانەبووەتەوە، بەڵام هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامن و حکومەتی عێراقیش بە سێ مەرج مووچەی مانگی یەک دەنێرێت.

  سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان  راگەیاند، "وردبینی بۆ لیستی مووچە دەستیپێکردووە بۆ ئەوەی پێش 15ـی مانگ ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق بکرێت، بەو ئامانجەی لەکاتی خۆیدا پارە بنێردرێت و دوانەکەوێت".

مەرجەکان چین؟ حکومەتی عێراق سێ مەرجی بۆ ناردنی مووچەی مانگی یەک هەیە:

یەکەم: ڕێککەوتنێکی نوێ لەنێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق بکرێت، هەردوولا ڕێکبکەون ئەمساڵ چۆن و چەند بنێردرێت، ئەرک و پابەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش چی دەبێت. ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی یەک بەپێی داواکاریی ئەوان.

ناردنی داهاتی ناوخۆ. حکومەتی عێراق داوا دەکات هەرێمی کوردستان 50%ـی داهاتی ناوخۆ ڕادەست بکات.

  ئێستا هەموو وەزارەتەکان لیستی مووچەی مانگی یەکیان بەئامادەکراوی ڕادەستی وەزارەتی دارایی کردووە، کارەکان بۆ ڕێکخستنی لیستەکە لەسەر بنەمای داواکارییەکانی بەغدا دەستیپێکردووە.

 هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ چارەسەری مووچەی مانگی 12 لەسەر هێڵن، بۆ ئەوەی میکانیزمێک بۆ ناردنی پارەی ئەو مانگە لەلایەن بەغداوە دیاری بکرێت، ئەو مووچەیەی کە مافی خەڵکی کوردستانە نەفەوتێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه