Kurdistan Press - هۆشداری تووندی ئەمریکا گەیشت هۆشداری تووندی ئەمریکا گەیشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هۆشداری تووندی ئەمریکا گەیشت

 ئەمریکا لە ڕێگەی محەمەد شیاع سودانی و قاسم ئەعرەجییەوە هۆشداری داوەتە گروپەکانی حەشدی شەعبی و ئەگەری بەهێز هەیە تا ١٠ ی ئەم مانگە هێرشێکی بەرفراوان بکرێتە سەر بنکەو بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە چەند ناوچەیەکی عيراق و سنوری سوریا. محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیران و قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی پەیامی ئەمریکییەکانیان گەیاندووە  بە سەرکردەکانی حەشدی شەعبی و پێیان ڕاگەیاندوون کە ئەمریکا نیگەرانە لە هەندێک جموجوڵ و هەوڵی دەستوەردانی حەشدی شەعبی لە دۆخی سوریا و پەیوەندییان لەگەڵ هەندێک گروپی سنوری لازقیە، لە بەرامبەردا هۆشداریی ئەوەیان داوە کە ئەمریکا هێرشی توند دەکاتە سەر گروپەکانی حەشدی شەعبی .

 لە وەڵامی هۆشداریەکەی ئەمریکییەکاندا سەرکردەکانی حەشدی شەعبی بە توندی وەڵامی ئەمریکییەکانیان داوەتەوە و بە محەمەد شیاع سودانیان وتوە هەر هێرشێکی ئەمریکا بۆ سەر بنکە و بارەگاکانیان بێ وەڵام نابێت و دەستکراوە دەبن بۆ لێدان لە بنکە و سەربازگەی ئەمریکییەکان لە عێراق. هەروەها سەردانی لەناکاوی ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودس بۆ بەغداد پەیوەستە بە هەڕەشەکانی ئەمریکا و تاوتوێکردنی هەر ئەگەرێک کە ڕووبدات و  چۆنیەتی وەڵامدانەوەی لەلایەن حەشدی شەعبی و گرووپەکانی نزیک لە ئێرانەوە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا