زیاتر لە دوو ملیۆن و 700 هەزار خانەنشینی عێراقی، خانه‌نشین و بەساڵاچوو، سەرەتای ئه‌مساڵى 2025 سەرەتایەکی ناخۆش بوو بۆیان، هەفتەی یەکەمیشیان بە دواخستنی مووچەی خانەنشینییان بەسەر برد، پاشان وەرگرتنی مووچەكه‌یان به لێبڕدراوى.
لەکاتێکدا خانەنشینکراوان لە ڕۆژی سه‌ره‌تاى هەموو مانگێکی نوێ‌دا مووچەکانیان وەردەگرت، به‌ڵام به هۆى پشووه‌كان و هەروەها کەمی نەختینە، بووە هۆی دواکەوتنی مووچە تا دوێنى 5ى كانوونى دووه‌مى 2025. پاشنیوەڕۆی دوێنێ یەکشەممە، لەکاتێکدا بەساڵاچووان و خانەنشینان چوون بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان، بۆیان دەرکەوت سه‌ربارى دواكه‌وتنى له واده‌ى خۆیدا، مووچەکانیان بە ئاستێک لێبڕدراوە کە لە 12 هەزار دینار کەمتر نەبێت، هه‌ندێكیان ده‌گاته 60 هەزار دینار (بەپێی كه‌م و زۆری مووچە).
ئەم لێبڕینانە لە چوارچێوه‌ى جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا هات کە “گومانى فریودانی” له‌سه‌ر دروست بووه، بەوەی لێبڕینی هاوکارییەکان بۆ غەزە بە ڕێژەی ١% بە شێوەیەکی “خۆبەخشانە” بێت، به‌ڵام ده‌ركه‌وتووه لێبڕینەکە ناچاری بووه هەرکەسێک نەیەوێت ئه‌و بڕه پاره‌یه ببه‌خشێت، ده‌بێت داواکارییەک پێشكه‌ش بكات
ئەو لێبڕینە موچەی ئەو فەرمانبەرانەش دەگرێتەوە کە لە کۆتایی ئەم مانگەدا مووچه‌یان وه‌رگرتووه، بەشێوەیەکی گشتی مانگانە لێبڕینەکان لە مووچەی فەرمانبەران بە 55 ملیار دینار مەزەندە دەکرێت، ئەگەر لێبڕینەکان لەگەڵ خانەنشینان هه‌ژمار بکرێت، ئەوا کۆی گشتی پارەی لێبڕینەکان مانگانە لە نێوان 65 بۆ 70 ملیار دینار ده‌بیچت.
وەڵام بدەوه