سەرۆکوەزیرانی عێراق لە سەردانی ئەمجارەی بۆ تاران، چەند دۆسیەیەکی گەرمی ناوچەیی و ناوخۆیی لەگەڵ خۆی دەبات، لەنێویاندا دۆسیەی هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارەکان.
بڕیارە کۆتایی ئەم هەفتەیە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی تاران بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆببێتەوە. سەردانەکەشی لە کاتێکدایە گوشارەکانی سەر عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارەکان تا دێت زیاتر دەبن.
ڕۆژنامەی "شەرقولئەوسەت" لە چەند سەرچاوەیەکی عێراقییەوە ڕایگەیاندووە، سوودانی لەگەڵ خۆی دۆسیەی ناوخۆیی و ناوچەیی گەرم دەباتە تاران، لەوانە دۆسیەی هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران، ڕەنگە ئەو پەیامە هۆشداریییە تووندەش بە تاران بگەیێنێت کە لەم دواییانەدا لەلایەن ئەمریکاوە پێی دراوە سەبارەت بە سنووردارکردنی چەک بۆ دەوڵەت.
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕۆژی 4-1-2025 لە میانی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ساڵیادی تیرۆرکردنی سەید محەممەد باقر حەکیم گوتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند: " هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە گۆڕانکاری و چاکسازیمان بەسەردا بسەپێنێت، چ لە بواری ئابووریدا بێت یا ئەمنی، لەهەمان کاتدا ئێمە دان بەوەدا دەنێین کە پێویستمان بە پرۆسەی چاکسازی لە جومگە جیاجیاکاندا هەیە".
سهرۆكی ڕهوتی حیكمهی نیشتمانی پشتڕاستی کردەوە کە زانیاریی لەسەر بەئامانجگرتنی گرووپە چەکدارەکانی عێراق لەبەردەستدایە.
عهممار حهكیم، سهرۆكی ڕهوتی حیكمهی نیشتمانی ڕایگەیاند: مەبەست لە سنووردارکردنی چەک، لە ڕاگەیێنراوەکەی ئەم دواییەی مەرجەعیەت، چەکی دەست گرووپەکانە. ڕەنگە بەپێی ئەوەی لە ئیدارەی ئەمریکاوە دەستمان دەکەوێت، بکرێنە ئامانج.
پێشتریش مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندبوو: سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، لەبارەی گرووپە چەکدارەکانەوە هۆشداریی بە سەرۆکوەزیرانی عێراق داوە و ئاماژەی بۆ ئەوەش کردبوو گوشارەکانی ئەمریکا بووە هۆکاری وەستانی نیازی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر عێراق
بڕیار لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گروپە میلیشیاکانی عێراق دەدرێت
11رۆژ پێش ئێستا |
Focus News |
Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه