موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ڕه‌وتی نیشتمانی شیعە رایگەیاند، هەركەسێك هەوڵی تۆڵەسەندنەوە لە خەڵكی سڤیل بدات، نوێنەرایەتی ئیسلام ناكات، ده‌شڵێت، "نابێت ئێمەی مسوڵمان چەكەكانمان ئاڕاستەی گەلانی ڕۆژاوایی بە گەلی ئەمریكاشەوە بكه‌ین".
موقته‌دا سه‌در لە هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی "X" :
"نابێت ئێمەی مسوڵمان چەكەكانمان ئاڕاستەی گەلانی ڕۆژاوایی بە گەلی ئەمریكاشەوە بكه‌ین، چونكە گەلانی عەرەب بە دەست تیرۆری ڕۆژئاوایی- ئەمریكی یان زایۆنیستی دەناڵێنن، ئەمە پێچەوانەی ئەخلاقی ئایینەكەمانە، بە دڵنیاییەوە".
زۆربەی خەڵكی ئەمریكا بە هاوسۆزی دۆزی فەڵەستین دادەنرێن و تیرۆریزمی زایۆنی و پشتیوانی حكومەتەكەیان لەم قەوارە تاوانكارییە ڕەتدەكەنەوە. هەركەسێك هەوڵی تۆڵەسەندنەوە لە خەڵكی مەدەنی بدات نوێنەرایەتی ئیسلام ناكات، هاوكات ئاماژه‌ی به ڕوداوه‌كه‌ی نیوئۆرله‌نز كردوه كه لانیكه‌م 15 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ده‌ڵێت، "حكومەتەكان بە هیچ شێوەیەك نوێنەرایەتی خەڵك ناكەن، نە لە ئەمریكا و نە لە شوێنەكانی دیكە".
وەڵام بدەوه