Kurdistan Press - وادەی راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی راگەیاندرا وادەی راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی راگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وادەی راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی راگەیاندرا

دوای ئەوەی پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە عێراق و هەرێمی كوردستان لە 2024 بەسەركەوتووی بەڕێوە چوو، تیایدا ژمارەی دانیشتووانی عێراق و هەرێمی كوردستان و تەواوی شار و پارێزگاكان دیاری كران و چەندان داتای تر لەبارەی دانیشتووان لە عێراق لە لایەن تیمەكانی ئامار سەر بە وەزارەتی پلاندانان لە خەڵك وەرگیران، جێگری سەرۆكی دەستەی ئاماری عێراق وادەی راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی پرۆسەكە ئاشكرا دەكات.

مەكی غازی محەمەدی جێگری سەرۆكی دەستەی ئامار و سیستمی زانیاریی جوگرافی لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق گوتی، تا ئێستە وەزارەتی پلاندانان كار لەسەر شیكردنەوە و یەكخستنی داتاكانی لە چوارچێوەی پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتووان كۆ كراونەتەوە دەكات، ئێستە دوو تەوەری كاركردن هەن، راهێنانی كادرەكانی دەستەكە بۆ دانانی ئەتلەسێكی جوگرافیی دیجیتاڵی، دووەم مامەڵەكردنی كادرانی دەستەكە لەگەڵ داتاكان و دڵنیابوونەوە لە دروستیان.

روونی كردەوە، ئەو داتایانەی وەرگیراون بەشێوەی نەخشەی ئاماری بەپێی جۆرەكانیان وەك ئابووری و شوێنی نیشتەجێبوون و دیمۆگرافی و تەندروستی و فێركردن و بێكاری و هیتریش رێك دەخرێن، خشتەكان لە مانگی ئاداری ئەمساڵ بڵاو دەكرێنەوە، ئەوكات داتاكان ئامادە دەبن و بەئاسانی و روونی دەخوێندرێنەوە.

سەبارەت بە وادەی راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی پرۆسەكە، هیچ گۆڕانكارییەك لە ئەنجاكی كۆتایی سەرژمێری نییە، سەرژمێریی دانیشتووان لە رۆژانی 20 و 21 و 22ی تشرینی دووەمی 2024 بەڕێوە چوو و ژمارەی كەس و خێزانەكان و ئەوانیتریش تا 15ی كانوونی یەكەمی رابردوو كۆتاییان هات و تەواو بوون، بۆیە هیچ گۆڕانكارییەكی ئەوتۆ روو نادات، تەنیا هەندێك شت نەبێت وەك دوورخستنەوەی ناوی بیانییەكان.

سەبارەت بە وادەی راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی سەرژمێرییەكە، محەمەدی دووپاتی كردەوە كە وەزارەتی پلاندانان لە مانگی دوو یان سێی ئەمساڵ ئەنجامەكان رادەگەیەنێت و لە راگەیاندنەكەش پەلە ناكات.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه