سەرۆکوەزیرانی عێراق لە گوتارێکدا هۆشداری لەبارەی رووداوەکان دەدات و دەڵێت، ئەگەر دۆخەکە بەو شێوەیە بەردەوام بێت "هەنگاوی ئەخلاقی و نیشتمانی" دەنێت بۆ ئەوەی دەستبەرداری پۆستەکەی بێت.
مستەفا کازمی لە گوتارێکیدا رایگەیاند، "لێرەوە هۆشداری دەدەم ئەگەر ئاژاوە، رووبەڕووبوونەوە، ناکۆکی، ململانێ و گوێنەگرن لە لۆژیک بەردەوام بێت، هەنگاوی ئەخلاقی و نیشتمانی دەنێم بەوەی کە رایدەگەیێنم لە کاتێکی گونجاودا دەست لە پۆستەکەم هەڵدەگرم".
بەشێک لە قسەکانی مستەفا کازمی:
- دەبێت سیستەمی ئەمنی لە ژێر فەرمانی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکان بێت
- دەبێت بە کردار چەک رادەستی دەوڵەت بکرێت
- دەبێت سیستەمی ئەمنی لەژێر فەرماندەیی هێزە چەکدارەکان دابێت
- لەگەڵ گۆڕانکاریی ئاشتییانەی دەسەڵاتدام
- ئەگەر پشێوییەکان بەردەوامبن ئامادەم دەست لەکار بکێشمەوە
- سەرکەوتنی دانوستاندن پێویستیی بە سازشی هەموو لایەک هەیە
وەڵام بدەوه