نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی جارێكی تر لایه‌نگر و خۆپیشانده‌رانی ره‌وتی سه‌در له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق نوێژی هه‌ینی به كۆمه‌ڵیان ئه‌نجام دا و تێیدا هێرشی توندیان كرده سه‌ر حزبه گه‌نده‌ڵه‌كاره‌كان.
سه‌ید موهه‌نه‌د مووسه‌وی كه پێشنوێزی نوێژه به كۆمه‌ڵه‌كه‌ی كرد، له وتارێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئیتر هاووڵاتییانی عێراق و وڵات به‌گشتی به‌رگه‌ی ته‌حه‌موولكردنیان نه‌ماوه و پێویسته سنووریك بۆ گه‌نده‌ڵكاران دابنرێ. جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌وان وه‌ك ڕه‌وتی سه‌در به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵكاران ئاماده‌نین دانوستان و گفتوگۆ بكه‌ن.
ڕاشیگه‌یاند: پێویسته دادگاكان هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی هیوا بۆ گه‌لی عێراق بده‌ن، چونكه گه‌لی عێراق چیتر ناتوانێ به‌رگه‌ی ئه‌و گه‌نده‌ڵییه به‌رفراوانه بگرێ كه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕأبردوودا له وڵاته‌كه‌یاندا كراوه.
ڕاشیگه‌یاند: بچووكترین مافی هه‌ر تاكێكی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه ئه‌وه‌یه كه داوای مافی خۆی بكات و چیتر ڕێگه نه‌درێت سته‌مكاران یاری به چاره‌نووسی گه‌لی عێراقه‌وه بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئیراده‌ی شۆرشی عاشووڕای لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در و سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی عێراق له هه‌موو شاره‌كان دواجار سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستدێنێ.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ڕێبه‌ری ڕه‌وته‌كه‌یان و سه‌رجه‌م لایه‌نگرانیان هه‌رگیز قبووڵ ناكه‌ن جارێكی تر له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵكاران و حزبه گه‌نده‌ڵه‌كان دانووستان و گفتوگۆ بكه‌ن.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در له‌نێو ناوچه‌ی سه‌وز به‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری و دادگای باڵای فیدڕالیان دادابوو و دوای مانه‌وه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك، دواتر به فه‌رمانی ساڵح محه‌مه‌د عێراقی وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در پاشه‌كشه‌یان كرد و گه‌ڕانه‌وه شوێنه‌كه‌ی خۆیان له‌نێو باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
ماوه‌ی مانگێكه لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در له ناوچه‌ی سه‌وزی ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا و باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ماونه‌ته‌وه و له دادگای باڵای فیدڕالی داوای یاساییان تۆمار كردووه و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق و بڕیاری دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌كه‌نه‌وه.
وەڵام بدەوه