پارێزگەی بەسرە سەرچاوەی زۆرینەی داهاتی عێراقە، زۆرینەی نەوتی عێراق لە كیڵگەكانی ئەو پارێزگایە بەرهەم دێت و هەر لە بەندەرەكانی رەوانەی دەرەوە دەكرێت، جیا لەوە زۆرینەی كاڵاكانی عێراق لە دەریاوە لە رێگەی بەسرە دێتە عێراق، كەچی بەهۆی قۆرخكاریی میلیشیا و هێزە سیاسییە شیعەكان بۆ سەرچاوەكانی داهات، خەڵكی ئەو پارێزگایە خۆیان بە ستەملێكراو دەزانن، ئەمڕۆ لەبەردەم كێڵگەیەكی نەوتی لە بەسرە خۆپێشاندان دەستی پێ كرد.
سەرچاوەیەكی ناوخۆیی بەسرە ئاماژەی كرد، ئەمڕۆ دووشەم خۆپێشاندانێكی فرەوان لەبەردەم دەروازەی كێڵگەی نەوتی رۆژئاوای قورنە1 و رێگەی سەرەكیی بەرەو كێڵگە نەوتییەكان لە باكوری بەسرە دەستی پێ كرد، خەڵكەكە زیاتر خەڵكی شارۆكەی سادق بوون لە باكوری بەسرە.
خۆپێشاندانی خەڵكی ئەو شارۆكەیە لە دوای كۆتاهاتنی ئەو بوارە دێت كە پێشتر بە حكوومەتی بەسرەیان دابوو بۆ باشكردنی خزمەتگەزاری و دابینكردنی هەلی كار بۆ رۆڵەكانی ئەو شارۆكەیە، بۆیە ئەمڕۆ دەستیان بە خۆپێشاندانێكی فرەوان كردووە و یەكەم دەروازەیان بەرەو وێستگەی حەوتەمی كێڵگە نەوتییەكە بڕیوە.
عێراق خاوەن نەوتێكی زۆرە و رۆژانە 3.3 ملیۆن بەرمیل نەوت دەفرۆشێت، بودجەكەشی یەكێكە لە گەورەترین بودجەكانی ناوچەكە، كەچی ئەو پارە زۆرە بەسەر ئاستی ژیان و بژێوی و فەراهەمكردنی خزمەتگوزارییە سەرەكی و سەرەتاییەكان رەنگی نەداوەتەوە، بەتایبەتی لە باشووری عێراق كە زۆرینەی شیعەیە و حكوومەتی ئێستە بەهی خۆیان دەزانن، لەوناوەدا خەڵكی بەسرە پێیان وایە بوونەتە قوربانی و لەو نەوتە زۆرەی لە پارێزگاكەیان هەیە، تەنیا هەڵكشانی حاڵەتەكانی تووشبوون بە شێرپەنجەیان پێ بڕاوە
لەو پارێزگایەی عێراق گرژی دروست بووە و خۆپیشاندانە
3رۆژ پێش ئێستا |
Focus News |
Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه