لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ڕای گەیاند، بەهۆی ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد و کشانەوەی سوپاکەی لە ناوچە جیاوازەکانی سووریا، ڕێکخراوی داعش چەکی زیاتری دەستکەوتووە و دەستی کردووەتەوە بە جموجوڵ، هەروەها خاکی زیاتریشیان کۆنترۆڵ کردووە.
وەزیری دەرەوەی عێراق ڕووی كردەوە كە پێویستە بە وریایەوە مامەڵە لەگەڵ زیندانەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بکرێت، کە دەیان هەزار چەکداری داعشی تێدایە، هەرجۆرە دزەکردنێک لەو زیندانانەوە مەترسی لەسەر ئاسایشی عێراق دروست دەکات.
فوئاد حوسێن لەبارەی دۆخی ئێستەی ناوچەكەوە دەڵێت، بارودۆخی سووریا به‌هۆی باڵاده‌ستی گرووپه چه‌كداره‌كان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كدا، به‌ره‌و ئاڵۆزی ده‌چێت، به‌تایبه‌تی كه داعش دووباره خه‌ریكی خۆڕێكخستنه‌وه‌یه و هه‌وڵ ده‌دات سوود له ڕووخانی سوپای سووریا و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی فورات وه‌ربگرێت.
ئەوەشی خستووەتە ڕوو ئه‌و زیندانیانه‌ی سووریا كه سه‌دان چه‌كداری داعشیان تێدایه، كۆنترۆڵ بكرێن. به پێویستیشی زانیوه چاره‌یه‌كی به په‌له بۆ كامپی هۆل بدۆزرێته‌وه و پارێزگاریش له سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی ئه‌و وڵاته بكرێته‌وه و زۆریش له ئاواره‌كان نه‌كرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان.
وەڵام بدەوه