بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕی (1%)ـی مووچەی ئەو کەسانەی بایۆمەترییان کردووە دەبڕدرێت، لە مووچەی مانگەکانی داهاتوویان دەبێت و تەنیا یەکجار دەبڕدرێت. ڕۆژانە سەدان مووچەخۆر لە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشین و بانکەکان نۆرە دەبەستن بۆ تەواوکردنی بایۆمەتری و ژمارەی وەزیفی، چونکە مووچەیان ڕاگیراوە و تاوەکو خۆیان لە سیستەمەکە تۆمارنەکەن مووچە وەرناگرن.
: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممە 17-12-2024، بڕیاری پەسەندکردنی ئەنجامی تۆماری بایۆمەتری و ژمارەی وەزیفی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی دا و بڕینی (1%) ـی مووچەکانیاشیان جێبەجێ دەکرێت لە کاتی پرۆسەی بایۆمەتری یان پلە بەرزکردنەوەیاندا، بڕەکە بۆ وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەگەڕێنرێتەوە. زیاتر لە دوو هەزار مووچەخۆر ماون بایۆمەتری بکەن، دەبێت لەم چەند ڕۆژە تەواوی ڕێکارەکان جێبەجێ بکەن.
وەڵام بدەوه