ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە دانیشتنی ژمارە 51ی بە سەرۆكایەتیی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، رەزامەندیی لەسەر پشتبەستن بە ئەنجامی تۆماری بایۆمەتری، وەك ژمارەی فەرمانبەریی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دا، ئاماژەی بۆ لێبڕینی رێژەی 1% لە مووچەی بنەڕەتیی فەرمانبەر لە كاتی تۆماركردنی بایۆمەتری یان لە كاتی پلەبەرزكردنەوەی بۆ یەك جار كرد.
بەپێی بەیاننامەیەكی كۆبوونەوەكە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندیی لەسەر پشتبەستن بە ئەنجامی تۆماری بایۆمەتری، وەك ژمارەی فەرمانبەری بۆ فەرمانبەران لە دامەزراوەكانی حكوومەتی هەرێم دا، بەپێی نموونەی پشت پێ بەستراوی فەرمانگەی تەكنۆلۆجیای زانیاری لە دەستەی ئامار و سیستمی زانیاریی جوگرافی لە وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵی، بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای ئەو زانیارییانە رێوشوێنەكان بگیرێنە بەر.
روونی كردەوە، حكوومەتی هەرێم هەڵدەستێت بە لێبڕینی رێژەی 1%ی مووچەی بنەڕەتیی فەرمانبەر لە كاتی تۆماركردنی بایۆمەتری یان لە كاتی پلەبەرزكردنەوەی بۆ یەك جار و بۆ وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵی رەوانە دەكات، هەروەها حكوومەتی هەرێم ئەو داتایانە پێشكەش دەكات كە وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵی داوایان دەكات، بەو پێیەی وەزارەتەكە هەموو رێوشوێنەكان لە ماوەی ساڵێك تەواو بكات.
وەڵام بدەوه