بەشێک لە سەرکردە سوننەکانی عێراق، بەیاننامەیەکی هاوبەشیان سەبارەت بە پێشهاتەکانی ناوچەکە و ڕووداوەکانی ئەمدواییەی سووریا بڵاوکردەوە.
هەر یەکە لە مەحموود مەشهەدانی،سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئوسامە نوجەیفی، ئەیاد سامەڕائی و سەلیم جبووری، سەرۆکانی پێشووتری پەرلەمانی عێراق، ساڵح موتلەگ، جێگری پێشووی سەرۆکی حکومەتی عێراق و حاچم حەسەنی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی پێشوو، بەیاننامەیەکی هاوبەشیان لەبارەی دۆخی سووریا و ناوچەکە بڵاو کردەوە و دەڵێن: "عێراق بەشێکە لە ڕووداوەکانی ناوچەکە، ئالنگاری و فشاری زۆری لە سەرە".
سەرکردە سوننەکان لە بەیاننامەکەدا هۆشدارییان لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی تیرۆر داوە و ئاماژەیان بەوەکرد، تیرۆر لە عێراقدا بەتەواوەتی پشتیوانیی جەماوەری لەدەست داوە، هەر هەوڵێکیش بۆ وروژاندنی لەدەورەوەی وڵاتەوە دەبێت و بۆیە پێویستە بەزوترین کات پەلە بکرێت لە پڕکردنەوەی هەر بۆشاییەک کە ببێتە هۆی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر.


وەڵام بدەوه