KurdistanPress...

CLOSE

کاتی پشووی فەرمی ڕاگەیاندرا

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی ڕۆژی لەدایکبوونی (عیسا مەسیح) دوو ڕۆژ پشووی فەرمی بۆ کریستیانەکانی عێراق ڕاگەیاند.
 
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆمەڵێک بڕیاردران، یەک لە بڕیارەکان تایبەت بوو بە هاووڵاتییانی کریستیان لە عێراق،  ئەویش ڕۆژی لە دایکبوونی عیسای مەسیح کە لەو ڕۆژەدا لە تەواوی جیهان بۆ کریستیانەکان بە جەژن هەژمار دەکرێت.
 
 ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند: بەبۆنەی جەژنی لە دایكبوونی عیسای مەسیح، دوو رۆژ لە عێراق دەكرێتە پشووی فەرمی کە دەکەوێتە ڕۆژانی 25 ، 26ی ئەم مانگە. پشووەكەش تەنها هاووڵاتیانی كریستیان دەگرێتەوە. 

 حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵانە بە بۆنەی جەژنی لە دایکبوونی عیسای مەسیح، بۆ کریستانەکانی هەرێمی کوردستان دەکاتە پشووی فەرمی.
 
  ڕێزگرتن لە پیرۆزی و بیروباوەڕی پێکهاتەکان دەبێتە هۆی ئاشتەوایی و پێکەوەژیان لە وڵاتدا

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه