Kurdistan Press - عێراق بێ لایەن نابێت لە شەڕی سووریا عێراق بێ لایەن نابێت لە شەڕی سووریا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

عێراق بێ لایەن نابێت لە شەڕی سووریا

ئەمڕۆ هەینی، 6-12-2024، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نووری مالیکی ڕایگەیاند، ڕووداوەکانی سووریا سەرەتای پڕۆژەیەکی نوێی تیرۆریستیە و پێویستە عێراق بپارێزین.

نووری مالیکی لە پاریزگای نەجەف ڕایگەیاند، "عێراق بە چەندین قەیراندا تێپەڕیوە، بەڵام توانیمان بە ئەزموونێکی سەرکەوتوو ئەم خاکە بپارێزین"، گوتیشی: "تاوانبار ئەبو محەممەد جۆلانی، کە هەڵساوە بە تاقیکردنەوەی ئەزموونێکی نوێی تیرۆر، داوای کردووە حەشدی شەعبی نەچێتە سووریا، بەڵام ئێمە بێلایەن نین و لە هەر شوێنێک بێت شەڕ دەکەین".

مالیکی ئاماژەی بەوەش کرد، "ڕووداوەکانی سووریا تەنها سەرەتای پڕۆژەیەکی نوێیە و دەبێت عێراق لە ڕێگەی یەکێتی نیشتمانییەوە لە شانە نووستووەکان بپارێزین، چونکە تەواوی گەلی عێراق لەگەڵ پاراستنی وڵاتە، هەر پرۆژەیەکی تیرۆریستی ڕەنگە زیان بە عێراق بگەیەنێت".

، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا جەختی کردەوە، "سوپاکەمان و حەشدی شەعبی و دەزگای دژە تیرۆر و کورانی عەشیرەتیەکانمان توانای پاراستنی عێراقیان هەیە، ئێمە خیانەت ناکەین". 

ئەو لێدوانەی مالیکی لەکاتێکدایە کە دوێنێ پێنجشەممە، 5-12-2024، ئه‌بو محه‌ممه‌د جۆلانی سه‌ركرده‌ی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام، له‌ په‌یامێکی ڤیدیۆییدا، داوای له‌ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد، خۆی له‌ ململانێ و ئاڵۆزییه‌كانی سووریا به‌ دوور بگرێت و ده‌ستوه‌ردان له‌ شه‌ڕ و ڕووداوه‌كان نه‌كات.

ئه‌بو محه‌ممه‌د جۆلانی، داواشی لە سوودانی کرد،  ڕێگه‌ به‌ چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی نه‌دا خۆ بكوتنه‌ ناو خاكی سووریا و ده‌ستوه‌ردان له‌ ڕووداوه‌كان بكه‌ن. جه‌ختیشی كرده‌وه‌، شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی ئێسته‌ی سووریا بۆ ناو خاكی عێراق درێژ نابنه‌وه‌.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا