Kurdistan Press - مەترسی گەیشتە بەر دەرگای عێراق مەترسی گەیشتە بەر دەرگای عێراق | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەترسی گەیشتە بەر دەرگای عێراق

ئه‌مڕۆ (هەینی 6ى 12ى 2024) ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە بەرانبەر پێشڕەویی گروپە چەکدارەکان لە باکوورەوە، سوپای سووریا لە ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ عێراق، بەرەو دیمەشقی پایتەخت کشاوەتەوە.

ڕوانگەى سووریا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، ئاماژەی بەوەش کردووە، : «هێزەکانی ڕژێمی سووریا دەستیانکردووە بە کشانەوەی ژمارەیەک لە یەکە سەربازییەکانیان کە لە ناوچەکانی دێرەزۆر جێگیرکرابوون بەرەو دیمەشقی پایتەخت».

ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌، پرۆسه‌ى كشانه‌وه‌كه‌ ناو شاری دێرەزۆر، مەیادین و قۆرییه‌ و هەندێک خاڵ بەدرێژایی كه‌ناراوه‌كانى ناوچەی ئەلبوکەمال و هه‌روه‌ها ناو شاره‌كه‌شى گرتووه‌ته‌وه‌.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی ڕوانگە: «له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌كه‌دا، هێزی سەربازی لە لایەنەکانی سەر بە ئێران بە سه‌ركردایه‌تى “سپای پاسدارانی ئێران” و گرووپه‌كانى پەیوەست بەو سوپایەوە، کە بە دەیان ئەندام له‌ ڕەگەزنامەی سووری مەزەندە دەکرێن، گەیشتنە شاری ئەلبومال، کە به‌ خاڵێکی ستراتیژی لەسەر سنووری سووریا و عێراق، داده‌نرێت».

هاوکات كه‌ناڵى (عەرەبییە) بڵاویکردەوە، : «گرووپه‌ چەکدارە خۆجێیەکان دەستیان بەسەر چەند خاڵێکی پشکنینی (لادێكانی ده‌رعا) گرتووە، هەروەها دەستیان بەسەر شاری نه‌وا و ژماره‌یه‌ك شارۆچكه‌ى تردا، گرتووە».

كه‌ناڵه‌كه‌ ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە هێزەکانی سوپای سووریا لە چەند خاڵێکی پشکنین لە ده‌رعا لە باشووری ئەو وڵاتە، کشاونەتەوە.

سەرۆکی ده‌سته‌ى تەحریر شام، ئەبو محه‌مه‌د جۆلانی، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا پەیامێکی ئاراستەی خەڵکی ده‌رعا و دێرەزۆر کرد و داوای لێکردن خۆیان بۆ هاتنە ناوەوەی گرووپه‌ چەکدارەکان ئامادە بکەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا