Kurdistan Press - مستەفا كازمی، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، خۆپیشاندەران بپارێزن مستەفا كازمی، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، خۆپیشاندەران بپارێزن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مستەفا كازمی، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، خۆپیشاندەران بپارێزن

مستەفا كازمی، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، پەیامێكی ئاڕاستەی هێزە ئەمنییەكان كردووە بۆ ئەوەی خۆپیشاندەران بپارێزن ، هەروەها داوا-ش لە خۆپیشاندەران دەكات، پابەندبن بەخۆپیشاندانی ئاشتیخوازانە .

هەروەها فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان دووپاتی دەكاتەوە كە بەردەوامبوونی پەرەسەندنی سیاسی گرژی لە شەقامدا زیاد دەكات و خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی ناكات.

فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان جەختیشیكردەوە كە هێزە ئەمنییەكان ئەركی پاراستنی دامودەزگا فەرمییەكانیان لەسەر شانە، هەروەها جەختیشی لەسەر گرتنەبەری هەموو ڕێكارێكی یاسایی كردەوە. 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، بەسەدان لە لایەنگرانی موقتەدا سەدر دووبارە دەستیان بە خۆپیشاندان كردەوەو ناڕەزایەتیان لەبەرامبەر كاندیدكردنی محەمەد شیاع سوودانی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق دەڕبری و تا ئێستاش خۆیشاندانەكە بەردەوامی هەیە.

ڕۆژی چوارشەممە-ش لایەنگرانی ڕەوتی سەدری هەڵیانكوتایە سەر بارەگای پەرلەمان لە بەغدای پایتەخت بۆ ڕەتكردنەوەی كاندیدبوونی محەمەد شیاع سوودانی، بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه