Kurdistan Press - سەدر هۆشداری دەدات سەدر هۆشداری دەدات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەدر هۆشداری دەدات

پەرەسەندنەكانی دۆخی سووریا زۆر خێرا و چاوەڕواننەكراون، گرووپە چەكدارەكان، كە لە هەفتەی رابردووەوە دەستیان بە هێرشەكانیان كرد، ئێستە بەرەو تەواوی شارەكانی سووریا و دیمەشقی پایەتەخت لەپێشڕەویدان، ئەوەش ترس و دڵەڕاوكێی گەورەی لای شیعە دروست كردووە، موقتەدا سەدر، سەركردەی رەوتی سەدر دووپاتی كردەوە كە ئەوەی روو دەدات بابەتێكی ناوخۆیی سووریایە و نابێت لە لایەن عێراقەوە دەستی تێبخرێت.

سەدر لە پۆستێكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس نووسیویەتی، بەوردی چاودێریی دۆخی سووریای دراوسێ دەكەین، هیچمان بۆ گەلەكەی بە هەموو هۆز و تایفەكانییەوە نییە جیا لە دوعاكردن بۆیان، مەگەر خوای گەورە بەڵا و تیرۆر و توندڕۆیی و ستەم و تاریكی و تایفیەت و دەستوەردانی دەرەكیان  لەسەر لابدات.

روونی كردەوە، تا ئێستە لەسەر هەڵوێستی خۆمانین بە دەستوەرنەدان لە كاروباری سووریا و نەوەستانەوە دژی بڕیارەكانی گەل، چونكە ئەو تاكەلایەنی پێوەندیدارە بە دیاریكردنی چارەنووسی خۆی، بەڵام هیوامان وایە هەمووان بەدوای پلانەكانی سێكوچكەی ئەمەریكا و بەریتانیا و ئیسرائیل و ئەوانەی لەسەر ئەو رەوتەن نەكەون، بۆ وێرانكردنی ئاین و یەكێتی ریزەكان و نانەوەی دووبەرەكی.

سەدر دووپاتی لە پێویستی دەستوەرنەدانی عێراق وەك حكوومەت و گەل و هەموو لایەن و ملیشیاكان و هێزە تەناهییەكان لە كاروباری سووریا كردەوە، وەك چۆن هەندێكیان پێشتر ئەو  كارەیان كردووە، بۆیە پێویستە حكوومەت رێگریان لێ بكات و سزای هەر لایەنێك بدات كە پێشێلی ئاسایش و ئاشتەوایی و بیروباروەڕ لە عێراق بكات.      

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا