KurdistanPress...

CLOSE

بۆچی وەزیری ئێران دێتە عێراق؟

بڕیارە سبەی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی بەغدا بكات و چاوی بە بەرپرسانی باڵای عێراق بكەوێت، پەرلەمانتارێكی ئێران ئاماژە دەكات، مەبەستی سەردانەكە بۆ ئاگەداربوونە لە وردەكاریی دەستپێشخەرییەكەی عێراق لەبارەی پەرەسەندنەكانی دۆخی سووریا.

فیدا حوسێن مەلەكی، ئەندامی لیژنەی سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران دەڵێت، ئێران پێشوازی لە هەر دەستپێشخەرییەكی سیاسیی دەكات كە ببێتە مایەی وەستانی شەڕ و پەرەسەندنەكانی ناوچەكە، لە سووریا یان لە لبنان یان كەرتی غەزە و ئۆكراینا.  

روونی كردەوە، بەم دواییە عێراق دەستپێشخەرییەكی بەپەلەی بۆ كۆبوونەوەی وڵاتانی پێوەندیدار بە دۆخی سووریا و وڵاتانی دراوسێ لە بەغدا خستە روو، بۆیە عێراقچی سەردانیكردنی عێراقی خستە ناو بەرنامەی گەشتەكەی بۆ قەتەر، بۆ ئاگەداربوون لەو دەستپێشخەرییەكە و تاوتوێكردنی لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی. 

ئەو پەرلەمانتارە ئێرانییە دووپاتی كردەوە، عێراق بەشێوەیەكی سەرەكی پێوەستە بە لێكەوتەكانی دۆخی ئێستەی سووریا، چونكە ساڵانێك بە ئاگری داعش سووتا، كە لە 2014 لە سووریاوە هاتنە ناو خاكی عێراق و كۆنترۆڵی رووبەرێكی فرەوانی ئەو وڵاتەیان كرد، بۆیە بەرپرسانی بەغدا درك بە مەترسیداریی دۆخی سووریا دەكەن.

شایەنی باسە سێشەمی رابردوو هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت دەستپێشخەرییەكی راگەیاند بە سازكردنی كۆبوونەوەیەكی بەپەلە لە بەغدا بە بەشداری وڵاتانی پێوەندیدار بە دۆخی سووریا و وڵاتانی دراوسێ بۆتاوتوێكردنی هەموو ئەگەرەكان و رووبەڕووبوونەوەیان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه