کورد بایكۆتی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقی كرد
فراکسیۆنە کوردییەکان بایکۆتی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ کردو نیسابیان شکاند، چونکە خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای بوجە لە بەرنامەی کار لادرابوو، بەمەش دانیشتنەكە هەڵگیراو دواخرا بۆ ڕۆژی شەممە
ئەمەش لە کاتێکدایە فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 05-12-2024ـی پەرلەمانی بڵاو کردووەتەوە کە چەند تەوەرێکی لەخۆ گرتووە : خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری پرۆژەیاسای بودجەی عێراق لە ماددەی ١٣ بڕگەی جیم، کە پەیوەستە بە تێچووی دەرهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان.


وەڵام بدەوه