ئەمڕۆ چوارشەممە 27ـی 07ـی 2022 سه‌دان خۆپیشانده‌ر و لایه‌نگری موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در دژی كاندیكردنی محه‌مه‌د شیاع سوودانی له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق چوونه نێو ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا.
خۆپیشاندەران لە پێشڕەوی دان و ئێستا گەیشتوونەتە نێو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ناوچەی سەوزی بەغدا.
خۆپیشاندانه‌كه دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە له گۆڕه‌پانی ته‌حریری شاری به‌غدا ده‌ستی پێ كردبوو، بەپێی زانیارییەکان لەنێو خۆپیشاندەران بریندار هەیە.
لەمبارەیەوە مستەفا مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق داوای لە خۆپشاندەران کرد کە "ئارام بن و موڵک و ماڵی گشتیی و تایبەت بپارێزن، هەروەها بە ڕێنمایی ئەو هێزانەی بەرپرسیارن لە پاراستنیان بەپێی پەیڕەو و یاساکان دەستبەجێ لە ناوچەی سەوز بکشێنەوە."
وەڵام بدەوه