لیژنەی دارایی کارەکانی هەمواری یاسای خانەنشینیی یەکگرتووی تەواوکرد و رەوانەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران کرد.
بەپێی نووسراوێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران، کارەکانی هەمواری یاسای خانەنشینیی یەکگرتوو لیژنەکە تەواوبووە و رەوانەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران کراوە.
لیژنەکە داوا لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەن دەکات، پرۆژەیاساکە بکاتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی بە مەبەستی ئەنجامدانی خوێندنەوەی یەکەم بۆی.
یەکێک لە بڕگە گرنگ و جێ مشتومڕەکانی هەمواری یاساکە تەمەنی خانەنشینە، کە لە 60 ساڵەوە بۆ 63 ساڵ زیادکراوە.
وەڵام بدەوه