Kurdistan Press - سوودانی چی وت لەبارەی مووچە سوودانی چی وت لەبارەی مووچە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سوودانی چی وت لەبارەی مووچە

سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند: هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی هەر مانگێک پێویستی بە زیاتر لە 950 ملیار دینارە، بەڵام ئەوەی بەردەستە بۆ ناردنی مووچە تەنیا 700 ملیار دینارە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 4ـی کانوونی یەکەمی 2024، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، گوتی: "کێشەی داهاتی نانەوتی و خاڵە سنوورییەکان و گومرگ تا ئێستا لە نێوان هەولێر و بەغدا بەردەوامە و چارە نەکراون."

سوودانی، لەبارەی پێویستی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی مانگانە ئاشکرای کرد "هەرێمەکە, مانگانە پێویستی بە 950 ملیار دینارە، بەڵام ئەوەی بەردەستە بۆ ناردنی مووچە تەنیا 700 ملیار دینارە."

گوتیشی: "مووچە بابەتێکی سیاسی نییە." هاوکات "هیوادارە، هەمواری یاسای بودجە و هەناردەکردنەوەی نەوت کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارە بکات."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا