نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکوومەت، بڵاوی كردهوه، محهمهد شیاع سوودانی، سهرۆكوهزیرانى عێراق، بە یاوەری فوئاد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە و محەمەد تەمیم، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانان و عەبدولئەمیر ئەلشەمەری، وەزیری ناوخۆ، گەیشتە هۆڵی ئەنجوومەنی نوێنەران.
سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ قسەكردن لەسەر چەند پرس و باسێكی هەنووكەیی و بڕگەكانی بەرنامەی حكوومەتەكەی، لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق ئامادە دەبێت.
لە دانیشتنی ئەمڕۆ چوارشەممە 4/12/2024ـی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا، میوانداریی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكرێ، وەكوو نووسینگەكەی ڕایگەیاندووە "ئەو میواندارییە لەسەر داوای خۆی بووە"، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی سیاسەتی حكوومەت و ئەو ڕێشوشوێنانەی كە دەیانگرێتە بەر بۆ ڕووبەرووبوونەوەی تەحەدا و پێشهاتە هەنووكەییەكانی ناوچەكە، كە لە 7ی تشرینی یەكەمی 2023ـەوە دەستیان پێكردووە.
هەروەها قسە لەبارەی بڕگەكانی بەرنامەكانی حكوومەت و پێشینەی كارەكان و پڕۆژەیاسا گرنگ و پێویستەكان دەكا، بۆ تەواوكردنی ئامانجی پلانی گەشەپێدان.


وەڵام بدەوه