KurdistanPress...

CLOSE

هەرێم هیچ بیانوویەکی بۆ بەغدا نەیهێشت

حکومەتی هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتی مانگەکانی حەوت و هەشت ڕەوانەی بەغدا دەکات، کە یەکێک لە مەرج و داواکارییەکانی حکومەتی عێراقە بۆ ناردنی مووچە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ل ڕاگەیاند: ئێستا سەرقاڵی کۆکردنەوەی داهاتی ناوخۆی مانگەکانی حەوت و هەشتن و لە ڕۆژانی داهاتوودا دەنێردرێت، ئەمە بۆ ئەوەی حکومەتی عێراق هیچ بیانووێکی بۆ ناردنی مووچە نەمێنێت. حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام جەخت دەکاتەوە سەرجەم پابەندییەکانی بەرامبەر حکومەتی فیدراڵی جێبەجێ کردوون، بەڵام حکومەتی عێراق هێشتا ئامادە نییە تەواوی مووچە بنێرێت، لەکاتێکدا لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 کراوە، بەڵام تەنیا 761 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 10 ناردووە و بڕی 235 ملیار دیناریش کورتهێنان هەیە. بەپێی یاسای بودجەی گشتیی عێراق، دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە 50%ی داهاتی ناوخۆ ڕادەستی عێراق بکات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه