ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی كه‌ناڵێكی عێراقی داوای كرد 10%ی مووچەی فەرمانبەران ببڕدرێ بۆ پاڵپشتیکردنی سوپای عێراق.
تالیب یاسری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی ئاڵۆزی و شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له سووریا و ناوچه‌كه و هه‌روه‌ها ئه‌و ئاڵنگارییه ئه‌منییانه‌ی عێراق له كه‌ناڵێك میوانداری كرابوو و قسه‌ی له‌سه‌ر پاڵپشتییكردن و پڕچه‌ككردنی سوپای عێراق كرد و ڕایگه‌یاند، پێویسته ئێمه یه‌كبگرین و قوربانی بده‌ین و پێویسته 10ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق ببڕدرێ بۆ پاڵشپتیكردنی سوپای عێراق، ئێمه ده‌بێ ده‌رگه‌یه‌ك بدۆزینه‌وه بۆ پاڵپشتیكردنی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و پڕچه‌ككردنیان، چونكه دۆخه‌كه مه‌ترسیداره. ڕاشیگه‌یاند: " دوو ملیار و 400 ملیۆن دینار بۆ هێزه چه‌كداره‌كان ته‌رخان كراوه، به‌ڵام ئه‌وه كه‌مه، ئێمه پێویستیمان به 10 بۆ 15 ملیار دینار بۆ سوپای عێراق هه‌یه و ئه‌وه‌ش له بودجه‌ی عێراق ته‌رخان نه‌كراوه، بۆیه ده‌بێ بۆ پاڵپشتییان به‌دوای ڕێگه‌ی تر بگه‌ڕێن و چاره‌سه‌ریش ئه‌وه‌یه به‌شێك له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ببڕدرێ و بدرێ به سوپا، با هه‌موومان پاڵپشتیی سوپا بین، خۆ هیچ كێشه‌یه‌ك نیه.


وەڵام بدەوه