خانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق، ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاندووە، چوار تیرۆریستی داعش لە ڕێگەی فڕۆکەی F16 ـەوە لە چیای حەمرین بەئامانج گیراون.
دەزگاکە ڕایگەیاندووە، لەسەر بنەمای زانیاریی وردی هەواڵگری و بەدواداچوونی وردی هەواڵگری، مەفرەزەیەکی چوار تیرۆرستی داعش لە چیای حەمرین، لەلایەن سوپای عێراقەوە بەئامانج گیراون و لەناو براون.
هاوکات ئەوەشی ڕاگەیاندووە، لەسەر بەئامانجگرتنی تیرۆریستانی داعش بەردەوام دەبن.
وەڵام بدەوه