بەهۆی هەڕەشە نوێیەکانی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق، موقتەدا سەدر، ڕابەری ڕەوتی سەدر لە عێراق، کۆمەڵێک ڕێنمایی بۆ (سەرایا ئەلسەلام) دەرکرد.
فەرمانەكانی سەدر بۆ سەرایا ئەلسەلام، كە هێزێكی چەكداریی سەر بە رەوتی سەدرە، لە چوار خاڵ پێكهاتووە:
1- گواستنەوەی بارەگا کارگێڕی و سەربازییەکان بۆ شوێنی نوێ. ئەمە دەبێت بەزووترین کات جێبەجێ بکرێت.
2- قەدەغەکردنی بەکارهێنانی ئۆتۆمبێل، تەنیا بۆ کاری پێویست نەبێت. ئەمەش بە مەبەستی کەمکردنەوەی خەرجی و خۆپارێزییە.
3- لابردنی وێنەی سەدر لە هەموو بارەگاکان. ئەمە دەبێت بەتەواوی جێبەجێ بکرێت.
4- بەرزکردنەوەی ئاڵای عێراق لەسەرووی هەموو ئاڵاکانی دیكەوە، لەوانەش ئاڵای سەرایا ئەلسەلام. هەروەها داوا کراوە، ئاڵای سەوزی ئیمام مەهدی لەگەڵ ئاڵای عێراق و ئاڵای سەرایا ئەلسەلام بەرز بکرێتەوە. ئەم فەرمانە تایبەتە بە سەرایاکان.
وەڵام بدەوه