Kurdistan Press - عێراق سەرکەوتنی پڕۆژەی هەژماری من راگەیاند عێراق سەرکەوتنی پڕۆژەی هەژماری من راگەیاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

عێراق سەرکەوتنی پڕۆژەی هەژماری من راگەیاند

هاوبەندی بانكە ئەهلییەكانی عێراق، وێڕای بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆیۆك لەبارەی سەركەوتنی پرۆژەی (هەژماری من) رایدەگەیەنێت، پڕۆژەی (هەژماری من) تەنیا بۆ مووچە نیە، بەڵكوو بۆ پێدانی قەرز و پێشینە و ئاسانكاریی بانكییشە. راوێژكارێكی هاوبەندییەكەش دەڵێت: "پڕۆژەی (هەژماری من) رێككەوتنی هەردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵییە بۆ پڕۆسەی (تەوتین)ی مووچە و چارەسەركردنی كێشەی مووچە."

هاوبەندی بانكە ئەهلییەكانی عێراق، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك)، ڤیدیۆیەكی بڵاو كردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە داوە، كە: "پڕۆژەی (هەژماری من) لەژێر چەتری حكوومەتی عێراق و بانكی ناوەندیی عێراق كار دەكات."

هاوبەندی بانكە ئەهلییەكانی عێراق، ئەوەشی باس كردووە، كە ئەم پڕۆژەیە دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی رێژەی گشتگیریی دارایی و بەهێزكردنی پارەدانی ئەلیكترۆنی.

جەختیشی كردووەتەوە، پڕۆژەی (هەژماری من) تەنیا بۆ مووچە نییە، بەڵكوو بۆ پێدانی قەرز و پێشینە و ئاسانكاریی بانكییشە.

لای خۆیەوە، شیروان ئەنوەر، راوێژكاری هاوبەندی بانكە ئەهلییەكانی عێراق لە هەرێمی كوردستان، راگەیاند: "ئێمە پشتیوانی لە پڕۆژەی (هەژماری من) دەكەین، چونكە ئەوە رێككەوتنی هەردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵییە بۆ پڕۆسەی (تەوتین)ی مووچە و چارەسەركردنی كێشەی مووچە."

ئاماژەی بەوەش دا: "پڕۆژەی (هەژماری من) تەنیا بۆ مووچە نیە، بەڵكوو بۆ كەمكرنەوەی پشتبەستن بە پارەی كاش و پێدانی قەرزە بۆ فەراهەمكردنی هەلی كار و پڕۆژەی بچووك و هاوكاری و كارئاسانییشە بۆ دەستڕاگەیشتن بە پشتیوانییە داراییەكانی بانك."

شیروان ئەنوەر، ئەوەشی خستە ڕوو: "هاتنی بانكی بازرگانیی عێراقی بۆ نێو پڕۆژەی (هەژماری من) زۆر گرنگە و دەكرێت ئەو بانكە لە داهاتوودا بۆ تەمویلی مووچە لە حكوومەتی فیدراڵەوە بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاوكارێكی باش بێت و كارئاسانییش بێت بۆ ئەوەی قەرز و پێشینەكانی بانكی ناوەندی هەموو فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە."

راوێژكاری هاوبەندی بانكە ئەهلییەكانی جەختی كردەوە: "دەكرێت بانكی رەشید و رافیدەینیش هاوشێوەی بانكی بازرگانیی عێراقی بێنە نێو پرۆژەی (هەژماری من) و تەوتینكردنی مووچە."

حکوومەتی هەرێمی کوردستان، زیاتر لە ساڵێکە دەستی كردووە بە بانکیکردنی مووچەخۆران، بەپێی دوایین ئاماری تیمی پڕۆژەی (هەژماری من)، زیاتر لە 700 هەزار مووچەخۆر تۆمار كراون و تاوەكوو ئێستاش حەوت بانكی مۆڵەتپێدراو لە پڕۆژەی (هەژماری من)دا بەشدارن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا