Kurdistan Press - سوودانی دوا وادە دیاری دەکات سوودانی دوا وادە دیاری دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سوودانی دوا وادە دیاری دەکات

جیا لەو تەنگژانەی عێراق بەدەستیانەوە دەناڵێنێت لە رووەكانی سیاسی و تەناهی و ئابووری و داراییەوە، كە پێشتر باسیان كراوە، بابەتی كەمیی سیولەی دینار بۆ مووچە و مامەڵەی فەرمانگە حكوومەتییەكان و بازاڕ، ئەوەش تەنگژەیەكە و زۆر باسی نەكراوە، سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای بەبانكیكردنی مووچەی كارمەندانی كەرتی تایبەت دەكات، مانگی تەمووزی داهاتووشی وەك وادەی كۆتاهێنان بە بەكارهێنانی پارەی كاش دیاری كرد.

ئێستە لە هەرێمی كوردستان و پێشتریش لە عێراق، پرۆسەی بەبانكیكردنی مووچە و مامەڵە داراییە حكوومەتی و ناحكوومەتییەكان دەستی پێ كردووە، ئەگەرچی ئەو بابەتە پێوەستە بە پەرەسەندنی سیستمی بانكی و پارەدانی ئەلیكترۆنی و ئاسانكردنی مامەڵەكانە، بەڵام رزگاربوونە لە تەنگژەی نەبوونی سیولەی دارایی دینار، كە بەكارهێنانی دیناری كاش تا ئاستێكی باش كەم دەكاتەوە و بە هاوشێوەی وڵاتە پێشكەوتووەكان بە حیسابی بانكی مامەڵە دەكرێت.

بەپێی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ محەمەد شیاع سوودانی، لە چوارچێوەی پرۆسەی چاكسازیی دارایی و ئابوورییەوە، كە یەكێكە لە كارە لەپێشینەكانی حكوومەتی عێراق، داوای نانی چەند هەنگاوێكی بۆ پەرەپێدانی سیستمی پارەدانی ئەلیكترۆنی كرد.

روونی كردەوە، داوای بەبانكیكردنی مووچەی كارمەندانی كەرتی تایبەتی بە هاوشێوەی كەرتی حكوومەتی كردووە، لەگەڵ راسپاردنی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و بانكی ناوەندی و دامەزراوەكانی كەرتی تایبەت بە دانانی میكانیزمێكی گونجاو بۆ ئەو مەبەستە.

دووپاتی لەوەش كردووەتەوە كە وەزارەت و دامەزراوە حكوومەتییەكان پێش 31ی كانوونی یەكەمی داهاتوو دەست بە جێبەجێكردنی كردەنیی پرۆسەی پارەوەرگرتنی ئەلیكترۆنی لە مامەڵەكان بكەن و تا مانگی تەمووزی 2025 كۆتایی بەو بابەتە بێنن. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه