لە سنووری ناحیەی شوان لە پارێزگای کەرکووک، فڕۆکەی جەنگی بۆردوومانی چەند پێگەیەکی کرد.
تائێستا نازانرێت فڕۆکەی جەنگیی عێراقی یان هاوپەیمانانن.
مام هەژار تەپەکوڕەیی موختاری گوندی تەپەکوڕە راگەیاند، ”سنووری نێوان تەپەکوڕە و عەلی موسا چوار جار بۆردوومان کراوە و لە دوورەوە ئاگرەکەی دەبینن و دەنگەکەی دەبیستن".
گوتیشی، ”نازانن فڕۆکەکە سەر بە کوێیە بەڵام ئاگادارن کە هێزەکانی پێشمەرگە و دژەتیرۆریش لە ناوچەکەن و چاودێری دۆخەکە دەکەن".
سەبارەت بە بوونی چەکداری نەناسراو، موختاری ئەو گوندە رایگەیاند، ”پێشتر گومانیان هەبووە لە بوونیان و هێزە ئەمنی و سەربازییەکانیان لێ ئاگادارکراونەتەوە".
سەبارەت بە هەڵکەوتەی جوگرافی ناوچەکە موختاری تەپە کوڕە گوتی، ”دۆڵ و نشێو و بەرزاییە و ناوچەیەکی سەخت و ئاڵۆزە و ئەشکەوت و جێگای خۆحەشاردانی هەیە".


وەڵام بدەوه