KurdistanPress...

CLOSE

بەیاننامەیەکی گرنگ لە کۆمسیۆن باڵای ھەڵبژاردنی عێراقەوە

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق سەبارەت بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە و ڕایدەگەیەنێت، كە لە حەوتی بەیانی تاوەكوو شەشی ئێوارە پڕۆسەی دەنگدان بەڕێوەدەچێت و ماوەی دەنگدان درێژ ناكرێتەوە.

ئەمرۆ چوارشەممە 16ی ئۆكتۆبەری 2024، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: "وەك جێبەجێكردنێك بۆ بڕیاری ژمارە 4ی ئەنجوومەنی كۆمیسیاران، كە لە 8ی 10ی 2024، دەرچووە، پاڵپشت بە ڕێكارەكانی دەنگدانی هەڵبژاردنی 2024ی پەرلەمانی كوردستان / عێراق."

ئاماژەی بەوەش كردووە، كە "كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان تێكڕای هاوپەیمانییەتەكان، حزبەكان، پاڵێوراوەكان، بریكارەكانیان و دەنگدەران، چاودێران و ڕاگەیاندنكاران ئاگادار دەكاتەوە، كە بنكە و وێستگەكانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی 2024ی پەرلەمانی كوردستانی عێراق لە كاتژمێر حەوتی بەیانی تاوەكوو شەشی ئێوارە كراوە دەبن."

تیشك دەخاتە سەر ڕۆژی دەنگدان و ڕایدەگەیەنێت، كە ڕۆژی هەیینی 18ی 10ی 2024، دەنگدانی تایبەت و ڕۆژی یەكشەممەش 20ی 10ی 2024، بۆ دەنگدانی گشتی بەڕێوەدەچێت.

جەخت لەوەش دەكاتەوە، كە پڕۆسەی دەنگدان درێژناكرێتەوە، "لەبەرئەوەی پڕۆسەی كردنەوە و داخستنی وێستگەكانی دەنگدان بەشێوەی ئەلیكتڕۆنی دەبێت."

ئەوەش دووپاتدەكەنەوە، كە "دەنگدان تەنیا لە ڕێگەی بەكارهێنانی كارتی بایۆمەتریی دەنگدەرەوە دەبێت."

هەر لە درێژەی بەیاننامەكەی كۆمیسیۆندا، ئەوەش هاتووە، كە "بەگوێرەی لیژنەی باڵای ئەمنیی ڕێگەنادرێت، بە بردنە ژوورەوەی ئامێری مۆبایل و كامێرا بۆ ناو بنكە و وێستگەكانی دەنگدان تەنیا لەو بنكانە نەبێت كە بۆ ڕاگەیاندنكاران تەرخان كراوە."

لە كۆتاییدا، كۆمیسیۆن هیوادارە، كە هەموولایەك پابەندی ئەو ڕێنوێنییانە بن، كۆمیسیۆن دەریدەكات و ڕاشیدەگەەینێت: "بەو هیوایەی، كە ئەنجامەكانی ئەم هەڵبژاردنە سەرباركراوبێت بۆ ئایندەیەكی سەلامەت و گەشەسەندوو بۆ گەلەكەمان لە هەرێمی كوردستانی عێراق."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه