په‌یجێكی فه‌رمى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل كه گرنگی به بارودۆخ و هه‌واڵه‌كانى عێراق ده‌دات، به‌پشت به‌ستن به زانیارى ئه‌كاونتێكی عێراقی، كۆگاكانى هه‌ڵگرتنى مووشه‌كی گرووپه میلیشیاكان له به‌غدا، ئاشكرا ده‌كات.
په‌یجی ئیسرائیل بە شێوەزاری عێراقی (اسرائیل باللهجه العراقیه) كه وه‌ك خۆیان نووسیویانه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیله‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت، سكرینی پۆستێكی (وزیر عراقی) بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌كاونتێكی تایبه‌ته له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (X) و هه‌واڵ و نهێنییه‌كانى میلیشیاكانى عێراق بڵاو ده‌كاته‌وه
له‌و پۆسته‌یدا، (وزیر عراقی) نووسیویه‌تى: "میلیشیای كه‌تئیبی حیزبوڵڵای ئێرانی، کە یەکێکە لە باڵاكانى سوپای پاسدارانی ئێران لە عێراق، “گەراج الامانه”ى لە گەڕەکی گه‌راجى ئەمانە لە كه‌ڕاده‌ى شارى به‌غدا، گه‌راجه‌كه‌یان گۆڕی بۆ کۆگایەکی مووشەکی بالیستی، مووشەکی کروز و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.
وه‌ك ڕوونی كردووه‌ته‌وه، گەراجی ئەمانە دەکەوێتە ناوچەیەکی نیشتەجێبوونی “مەسیحی” کە سەدان ساڵە مەسیحییەکان تێیدا نیشتەجێن، و ڕووبەرەکەی 120 هەزار مەتر چوارگۆشەیە و لە سەردەمی سەرۆک عەبدولڕەحمان عارف تایبەت كراوه بە هەڵگرتنی پاسە گەورەکانی سەرنشین، "دوو قات".
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو لە ناو گەراجەکەدا 10 هۆڵی گەورەی داخراو هەیە بۆ نۆژەنکردنەوەی پاسە گەورەکانی دوو قات بەکاردێت و لە حەوشەی ناوەندی گەراجەکەدا شوێنێکی گەورە هەیە کە دەتوانێت 100 پاسی دوو نهۆمی لەخۆبگرێت.
داواش ده‌كات له‌و خێزانە مەسیحیانەی لە دەوروبەری گەراجی ئه‌مانه دەژین ئاگادار بن له‌و دۆخه ، هه‌روه‌ها نووسیویه‌تى: "بەتایبەتی کە ماڵەکانتان بچووک و زۆر کۆنن و لەوانەیە لە بچووکترین تەقینەوەدا بڕووخێنه سەرتان".
له كۆتاییدا ده‌پرسێت: ئەی میلیشیاكانى ئێران، بۆچی چەک و مووشەکی بالیستی لەناو خەڵکدا و لە ناوچەیەکی نیشتەجێبوونی چڕ و پڕ دانیشتوودا هەڵدەگرن؟


وەڵام بدەوه