گرووپە چەكدارە میلیشیاكانی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە، 6ی 10ی 2024، ڕایانگەیاندووە، هێرشیان بۆ سەر سێ پێگەی ئیسرائیل لە بەرزاییەكانی جۆلان كردووە.
"گرووپی مقاوەمەی عێراقی" ڕایدەگەیەنێت: چەكدارانی گرووپەكە لە سەرەتای ئەمڕۆدا، بە درۆن هێرشیان كردووتە سەر سێ پێگەی ئیسرائیل، بۆ سەر ناوچەكانی جۆلان.
ئەمە لە كاتێكدایە كە هەینیی ڕابردووش، هەمان گرووپ هێرشی درۆنیی كردە سەر هەمان ناوچە لە ئیسرائیل و بەو هۆیەوە 25 سەربازی ئیسرائیلی كوژران و بریندار بوون.
لەلایەكی دیكەوە هەریەك لە ئەمریكا و ئیسرائیل، ڕایانگەیاندووە: ئەگەر هێرشەكان بەردەوام بن، بە توندی وەڵام دەدەنەوە و هێرش دەكەنە سەر گرووپە میلیشاكانی عێراق، بەو هۆیەوەش ئەمریكا هۆشداری بە حكوومەتی عێراق داوە، بۆ وەستاندنی گرووپەكان.


وەڵام بدەوه