پۆلیسی بەغدا سواڵكەرێكی دەستگیر كرد، كە 18 ملیۆن دیناریی عێراقی پێ بووە و دەستی بەسەردا گیراوە.
ئەمڕۆ شەممە 5ی 10ی 2024، سەرچاوەیەكی پۆلیسی بەغدا بە ماڵپەڕی (شەفەق نیوز)ی عێراقی ڕاگەیاندووە، كە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەكاندا بۆ پاراستنی ئارامی بەغدا، لە گەڕەكی سۆمەر، كە دەكەوێتە ڕۆژهەڵاتی بەغدا بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی پاراستنی یاسا، توانیویانە سواڵكەرێك دەستگیر بكەن و ڕادەستی یاسای بكەن.
سەرچاوەكەی شەفەق نیوز، ئەوەشی ڕاگەیاندووە، كە لە كاتی دەستگیركردن و پشكنینی ئەو سواڵكەرەدا، 18 ملیۆن دیناریی عێراقی پێ بووە و ئەویش دەستی بەسەردا گیراوە.
وەڵام بدەوه