ئەمشەو 30ی 9ی 2024، کەمێک پێش ئێستا، تەقینەوەی تانکەرێکی سووتەمەنی لە ڕۆژهەڵاتی شاری بەغدا، ناوچەکەی لەرزاندووە.
بەپێی زانیارییەکان، لە ناوچەی بەلەدیاتی شاری بەغدا، تانکەرێکی سووتەمەنی تەقیوەتەوە و بەو هۆیەوە سێ کەس بریندار بوون.
بەشێک لە سەرچاوەکان باسیان لەوە کردبوو، دەنگی تەقینەوەکە بەهۆی هێرشی درۆنییەوە بووە، بەڵام سایتی (شەفەقنیوز) ڕەتی کردووەتەوە تەقینەوەکە هێرشی ئاسمانی بووبێت.


وەڵام بدەوه