Kurdistan Press - داوا دەکرێت ئیسڕائیل وەڵامێکى توندى گروپەکانى عێراق بداتەوە داوا دەکرێت ئیسڕائیل وەڵامێکى توندى گروپەکانى عێراق بداتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

داوا دەکرێت ئیسڕائیل وەڵامێکى توندى گروپەکانى عێراق بداتەوە

رۆژنامەیەكی ئیسڕائیلی داوای لە دەسەڵاتدارانی وڵاتەكەی كردووە، وەڵامێكی توندی هێرشی گرووپە چەكدارەكان لە عێراق بداتەوە.

رۆژنامەی (تایمز ئۆف) بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ یەكشەممەش جارێكی دیكە لەلایەن مقاوەمەی ئیسلامی و گرووپە چەكدارەكانی عێراق ئەوانەی لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەكرێن، هێرشكرایە سەر بەنداوی ئیلات لە ئیسڕائیل.

بڵاویشی كردەوە: بەردەوامی هێرشەكانی مقاوەمەی ئیسلامی و گرووپە توندڕۆكانی عێراق، سوپای ئیسڕائیل ناچار دەكات بیر لە هێرشی توند بۆ سەر ئەو گرووپانە بكاتەوە.

میدیاكانی ئیسڕائیل پێشتریش هەروەها بڵاویان كردبووەوە كە سوپای وڵاتەكەیان بە جیدی كار لەسەر تۆڵەكردنەوە و هێرشكردنە سەر گرووپە چەكدارەكانی عێراق دەكات.

مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە چەند رۆژی رابردوودا چەندان هێرشی درۆنی بۆ سەر ئیسڕائیل ئەنجامدابوو و بەهۆیەوە چەند هاووڵاتییەكی ئیسڕائیلیش بریندار ببوو.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه