ژەنەڕاڵ موحسین ڕەزایی، فەرماندەی پێشووی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، نەتەنیاهۆ دوای هێرشی ناوچەکانی دەرەوەی شارەکانی باشووری لوبنان، هێرش دەکاتە سەر سووریا و عێراق و تەنانەت ئێرانیش.
ڕەزایی کە ئێستا ئەندامی ئەنجوومەنی بهرژهوهندییهكانی ئێرانە له پهیامێكدا له پلاتفۆڕمی "X" ڕایگەیاند: "نەتهنیاهۆ بە سهركۆنهكردن ناوەستێت و دوای لوبنان ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر دیمەشق و پاشان بەغدا، ئەگەر تامی خوێن مەستیان بکات لەوانەیە هێرش بکەنە سەر ئێرانیش."
لە پەیامەکەیدا ڕێنوێنی دەدات و دەڵێت: ”پێویستە حکوومەتەکانی سووریا و عێراق و ئێران، بە زووترین کات بڕیارێک بدەن."
ڕەزایی هۆشداریی داوە: "ئەگەر گەلانی ئازادی جیهان ڕێگری لە نهتهنیاهۆ نەکەن، مێژوو شاهێدی یەکێک لە تاڵترین سەردەمەکانی خۆی دەبێت."
وەڵام بدەوه