Kurdistan Press - ڕێککەوتنی کۆتایی ئاشکراکرا ڕێککەوتنی کۆتایی ئاشکراکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕێککەوتنی کۆتایی ئاشکراکرا

لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆك بارزانی و مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دوا كۆبوونەوەی خۆی لەگەڵ شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجامدا و هەردوولا جەختیان لە خاڵی هاوبەش و لێكنزیكبوونەوەی زیاتر كردەوە بۆ چارەسەركردنی ڕیشەیی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی 9ی 2024، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) كۆبوونەوەی هاوبەشی شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند، كە "هەناردەکردنەوەی نەوت، دامەزراندن، بەردەوامیی مووچە، داهات و دەروازە سنوورییەکان، پرسی لێکتێگەیشتن و هاوکاریی دوولایەنەی کۆبوونەوەکانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بوو."

لە پرێس كۆنفڕانسێكدا، سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: "لە كۆبوونەوەكانماندا لەگەڵ شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان باسمان لە پرسی نەوت، دامەزراندن، مووچە و داهاتی نانەوتی و گومرگ و خاڵە ناكۆكەكانی نێوان هەردوولا كرد، كە هەردوولاشمان ڕژدین لەسەر ئەوەی كە ئەو كێشانە لەنێوان خۆماندا چارەسەر بكەین."

لەسەر چارەسەرییەكانی ئەو پرسانەی لەنێوان هەولێر و بەغدا بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە، سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بۆ شیكردنەوەی خاڵە جیاوازەكان كۆبوونەوەكان بەردەوامیان دەبێت و گوتیشی: "بۆ گفتوگۆكردن و گەیشتن بە خاڵی هاوبەش و چارەسەركردنی پرسە جیاوازەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق، نیەتێكی ڕاستگۆیانە و پاك لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە هەیە."

سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هیواشی خواست، كە ئەم ساڵ، "ساڵی كۆتاییهێنان بێت بە خاڵە ناكۆكەكانی نێوانمان." گوتیشی: "پێویستە لەم ماوەیەدا كۆتایی بەو كێشانە بێت و ئێمەش گەشبینین."

هەر لەو پرێس كۆنفڕانسەی، كە فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاوی كردووەتەوە، كەمال محەممەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، كە لە كۆبوونەوەكانیاندا پرسی هەناردەكردن و بڕی بەرهەمهێنان و كریی گواستنەوەی نەوت گەنگەشە كراوە و ئامادەشن، بۆ ئەوەی حكوومەتی عێراق ڕەزامەند بێت، "پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەكاندا بكات."

ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ڕایگەیاند، كە پابەندن بە هەموو مادەكانی بودجە و بۆ چارەسەركردنی تەواوی كێشەكانی نێوانیشیان، گوتیشی: "حكوومەتی هەرێمی كوردستان نیەتێكی ڕاستگۆیانەی بۆ چارەسەركردنی تەواوی كێشەكان هەیە."

ئەمە لە كاتێكدایە، لەماوەی ڕابردوودا، ئەنجوومەنی باڵای ئابووریی حكوومەتی عێراق هاتە هەرێمی كوردستان و دوو كۆبوونەوەی گرنگی لەگەڵ ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی كوردستان بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجامدا، كە ئەنجامێكی باشی هەبوو، تێیدا بڕیاردرا، مووچە بەردەوام لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە دەنێردرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا